كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی “تراوێرس” له شاره‌كانی ئێران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، به شێوه‌ی جیاجیا و له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه حوكمی ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی شیركه‌ت له كه‌رتی تایبه‌ته‌وه بۆ كه‌رتی ده‌وڵه‌تی ده‌ركراوه، به‌ڵام به خواسته‌كانیان ڕاناگه‌ن و هیچ كه‌س وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نییه. ده‌شڵێن: كرێكارانی به‌شی فه‌ننی ڕێگای ئاسن له شاره‌كانی، تاران، ئه‌ندیمێشك، هۆرمۆزگان، شاهروود، وه‌رامین، زاگرۆس، لۆرستان و كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌ی مێترۆی تاران” چه‌ندین مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش شیركه‌تی تراوێرس ماوه‌ی دوو ساڵه كه حه‌قی بیمهكانیانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كردووه.