ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی ڕژیم له شاره‌كانی كوردستان له درێژه‌ی ڕه‌وتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان، سێ كه‌سیان له شاره‌كانی دیوانده‌ر، شنۆ و كرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شەوی سێشەممە له‌سه‌ر چوارشه‌ممه، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٥ ساڵیان بە ناوی “ئارام ئیسماعیلی” به‌هۆكاری نادیار دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە. هه‌روه‌ها هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەی “مەتین حەسەنوەند” كه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به دوای تەواوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینەوە گوازترایه‌وه بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ. له لایه‌كی دیكه‌وه، دادستانی گشتی شاری کرماشان، باسی لە دەستبەسەرکردنی كارمه‌ندێكی یەکێک لە زانکۆکانی کرماشان به ناوی “شارام كه‌ره‌می” کردووه کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بێڕێزیی بە “قاسم سلێمانی” کردبوو.