به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو کۆڵبەری خەلکی شاری بانە له سنووری ئه‌مشاره بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بە سەختی بریندار بوون.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەز، هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری “هەنگەژاڵە”ی شاری بانە دەسڕێژیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بریندار بوون كه ناوی یه‌كیان “جه‌میل ئه‌حمه‌دپوور” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی حه‌وت تاشی ڕاگه‌یه‌ندراوه. شایانی باسه، ئەم دوو کۆڵبەرە به مه‌به‌ستی چارەسەری پزیشکی گوازراونەتەوە بۆ بنکە تەندروستییەکانی شاری بانە.