به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە به‌كرده‌وه ده‌رهات.
سه‌رله بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوه‌ز حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی شاری سه‌قز بە ناوی “محەممەد مۆرادی” كه پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تاوانی كوشتنی كه‌سێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مشاره ده‌ستبه‌سه‌ر و حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پابوو، له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم حوكمه‌كه‌ی لە زیندانی شاری سەقز به‌كرده‌وه ده‌رهات.