کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی مافی منداڵان له‌ شاری تاران

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی مافی منداڵان له‌ شاری تاران

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەز، “ئەفسانە عەزیمزادە” چالاکی مافی منداڵان، لە کاتی سەردان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی میلادی تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوه‌ته‌وه‌.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو لە بەر نەخۆشی دایکی سەردانی نه‌خۆشخانه‌ی کردووە و هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەر کردنی ناوبراو، ماڵی خۆی و دایکییان پشکێنیوه‌ و هەندێک کەلووپەلی شەخسییان لەگەڵ خۆیان بردووە. شایانی باسە، “ئەفسانە عەزیمزادە” دامەزرێنەری ئەنجۆمەنی داکۆکیکار لە مافی منداڵانی کار  لە ساڵی ١٣٨٢ی هەتاوییە و زیاتر لە ١٥ ساڵە لەم بوارەدا چالاکی دەکات. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، هەتا بڵاو بوونەوە ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر كردنی ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.