کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

په‌سه‌نكردنی بڕیارنامه‌ی پێشێل كردنی مافی مرۆڤ له‌ ئێران

تصویب قطعنامه‌ محکومیت نقض حقوق بشر در ایران 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بڕیارنامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ “پێشێل كردنی مافی مرۆڤ” له‌ ئێران په‌سه‌ند كرا.

ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر پێشنیاری ده‌وڵه‌تی كانادا ئاماده‌ كراوه‌، به‌ ٨٢ ده‌نگی ئه‌رێنی له‌ به‌رامبه‌ر ٣٠ ده‌نگی مخالف و ٦٤ ده‌نگی بێ لایه‌ن په‌سه‌ند كراوه‌. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌ به‌ گونجاندنی هه‌ندێ گۆڕانكاری نیسبه‌ت به‌ بڕیارنامه‌ی په‌سه‌ند كراو له‌ كومیته‌ی سێیه‌م، ڕاده‌ست كراوه‌. به‌ دوای په‌سه‌ند كردنی ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌، په‌روه‌نده‌ی مافی مرۆڤی ئێران بۆ یه‌كساڵی دیكه‌ هه‌روا كراوه‌ ده‌بێت. له‌م بڕیارنامه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌ ژماره‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ی ئێعدامه‌كان به‌ تایبه‌ت ئێعدامی تازه‌لاوان له‌ ئێران كراوه‌ كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ و له‌ڕاستای پێشێل كردنی مافی مرۆڤه‌. له‌م بڕیارنامه‌یه‌دا داوا له‌ سه‌رانی كۆماری ئیسلامیی كراوه‌ كه‌ كۆتایی به‌ ئه‌شكه‌نجه‌، سزادانی بێ به‌زه‌یانه‌ و نامرۆڤانه‌ی كه‌سه‌كان بێنن و سه‌ركوتی سیستماتیك و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی نه‌یاران و بێسه‌روشوێن كردنیان ڕابگرن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌ گوشاری ڕژیم بۆ سه‌ر كه‌مینه‌ ئاینییه‌كانی وه‌ك كۆمه‌ڵگای به‌هایی، پێشێل كردنی مافی به‌ندكراوانی سیاسی و ده‌ستڕانه‌گه‌یشتنی به‌ندكراوان به‌ پارێزه‌ و وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له‌ كۆماری ئیسلامیی كراوه‌.‌