كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه، له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، به‌شی خزمه‌تگوزاری كه به پێی دیاری كردنی پله‌ی سازمانی وه‌ك به‌شی كاروباری مۆهه‌ندسی و پشتیوانی ده‌ناسرا، له كۆن ترین به‌شه‌كانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه دێته ئه‌ژمار و له‌سه‌ر بڕیاری به‌رپرسانی شیركه‌ت و به‌بێ هیچ هۆكارێك، هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه. ده‌شڵێن: كارفهرمایانی شیركه‌ت به نیازن كه كرێكارانی ئه‌م به‌شه له شوێنه‌كانی دیكه‌ی شیركه‌ت دابه‌ش بكه‌ن. شایانی باسه، پێرسۆنێلی ئه‌م به‌شه له ئێستادا هه‌روا بیلاتهكلیفن و بارودۆخی كاریان نادیاره.