كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی یاسووج، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به نهكراوهنهی سه‌رله‌نوێی كارخانه و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار، له به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، سه‌ره‌ڕای ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی سه‌هامی كارخانه له كه‌رتی تایبه‌ته‌وه به كه‌رتی ده‌وڵه‌تی، به‌ڵام هێشتا ئه‌م كارخانه‌یه چالاكییه‌كانی ده‌ست پێ نه‌كردووه‌ته‌وه و چاوه‌رێی كرانه‌وه‌ی كارخانهن. كرێكارانی ناڕازیی كه له‌ئاست بارودۆخی نادیاری ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره به‌دوای ڕاده‌ست كرانی نایاسایی به كه‌رتی تایبه‌ت ئێعتڕازییان بوو، ده‌ڵێن: بڕیار بوو به‌دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی سپاردنی كارخانه به كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌م ناوه‌نده ده‌ستبه‌جێ چالاكییه‌كانی ده‌ست پێ بكاته‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هه‌روا بیلاتهكلیفن.