ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی كارخانه‌ی شووشه‌ی كاوه له شاری ساوه، ڕۆژی چوارشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركرانیان له لایه‌ن كارفه‌رمای كارخانه، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین به‌نێری ئێعتڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: به‌رپرسانی كارخانه چه‌ندین كه‌س له كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده كه له‌كاتی خانه‌نشینیان تێپه‌ڕبووه، له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه. ده‌شڵێن: ئه‌م كرێكارانه كه زیاتر له ٢٠ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه، كارفه‌رمای كارخانه به‌جێگه‌ی خانه‌نشین كردنیان له‌سه‌ر كار ده‌ریانی كردووه. شایانی باسه، ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه: تا كاێتك كه خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێ، ده‌ست له كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵناگرن.