کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

منداڵ هاوسه‌ری، له‌ناوبردنی دنیای منداڵانه‌

child marriage

بهپێی نوێترین ڕاپۆرتی وهرزیی ناوهندی ئاماری ئێران، لهماوهی سێ مانگی سهرهتای ئهمساڵدا، هاوسهرگیریی ٧ ههزار و ٣٢٣ منداڵی ژێر تهمهنی ١٤ ساڵ، تۆمار كراوه‌. ههروهها لهماوهی ساڵانی ٩٥ تا ٩٨، نزیكهی ١٣٠ ههزار هاوسهرگیریی كچانی كهمتر له١٤ ساڵ تهمهن و پتر له١٠٠ هاوسهرگیریی كوڕانی كهمتر له١٥ ساڵ تهمهن، تۆمار كراوه‌. بهپێی ئهو ڕاپۆرتانهی كهلهم ڕۆژانهدا، لهلایهن میدیاكانی سهر بهڕژیمهوهچاپ كراون، بههۆی بڵاوبوونه‌‌وهی بهربڵاوی ویرووسی كۆرۆنا و دواهاتهئابووری و ههژاری و فهلاكهتێك كهبهرۆكی زۆربهی خهڵكی گرتووه، لههێندێك لهناوچهههژارنشینهكان بهتایبهت لهپهراوێزی شارهكان، هاوسهرگیریی ئیجباری منداڵان پهرهی سهندووه‌. ئهم حهقیقهتهو ئهم ئامارهدڵتهزێنانه،ساڵانێكهكهخهبات لهگهڵ دیاردهی منداڵهاوسهریی لهئێران كردووهتهیهكێك لهبوارهكانی چالاكیی داكۆكیرانی مافی ژن و مافی منداڵان. بهچاوخشاندنێك بهسهر لانیكهمی تهمهنی یاسایی هاوسهرگیریی كچان و كوڕان لهئێران، بۆمان دهردهكهوێ كهیاسای كۆنهپهرهستانهی كۆماری ئیسلامی و فریوكاریی شهرعیی ئاخوندهكان، چلۆن دنیای منداڵانهی كچان و كوڕانی لهناو بردووهو ئهوان دهكاتهقوربانییانی هاوسهرگیریی پێشوهخت.

لهئاكامی خهباتێكی لهمێژینهكهبۆ باشتر كردنی باروودۆخ و  وهدی هاتنی مافی منداڵان لهئاستی جیهان دا ئهنجام درا، سهرهنجام ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان بهپهسهند كردنیپهیماننامهی مافی منداڵانلهساڵی ١٣٦٨ دا، ههموو كهسانی كهمتر له١٨ ساڵی، بهشێوهی ڕهسمی، بهمنداڵ پێناسهكرد. كۆمیتهی مافی منداڵانی ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكانیش، لهسهر ئهم بنهمایه، داوا لهدهوڵهتهكان دهكات كهئهگهر تهمهنی یاسایی دیاری كراو لهوڵاتهكهیان، كهمتر له١٨ ساڵه، بیبهنهسهرێ و تهمهنی یاسایی بكهنه١٨ ساڵ. بهپێی كۆنوانسیۆنهنێونهتهوهییهكان، یونیسێف و ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان، تهمهنی یاسایی، ١٨ ساڵ دیاری كراوهو ههموو جۆرههاوسهرگیریهكی كهمتر لهو تهمهنه‌‌ قهدهغهڕاگهیهندراوهو ئهو دهوڵهتانهش كهئهم پهیمانهیان واژۆ كردووهپێویستهیاساكانیان لهم بوارهدا بهپێی ئهم پهیمانهبگۆڕن. ئهگهرچی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی لهساڵی ١٣٧٣، لهسهردهمی ڕهفسهنجانی دا، پهیماننامهی مافی منداڵانی بهشێوهی مهرجدار واژۆ كرد. بهڵام زۆرێك لهبهندهكانی ئهم پهیماننامهیهبههۆی ناتهبا بوونی لهگهڵ یاساكانی خۆی و شهریعهتی ئیسلام، بهئاشكرا دهخاتهژێر پێ. ئێعدامی منداڵانی ژێر تهمهنی ١٨ ساڵ ، بێبهری كردنی ملیۆنان منداڵ لهمافی پهروهرده، داسهپاندنی توندوتیژی دژبهمنداڵان، بهكار هێنانیان بۆ كارهسهخت و زیانبارهكان، ههڵاواردنی ڕهگهزی و ناچار كردنیان بههاوسهرگیری لهتهمهنی منداڵی دا، لهنموونهبهرچاوهكانی پێشێلكردنی مافی منداڵانهلهلایهن ڕژیمهوه‌. ماددهی ههزار و ٤١ی یاسایعهقد و نێكاح، مهرجی بۆ بهڕێوهبردنی پێوهرهكانی شهرع هێشتووهتهوهو لهسهر ئهم بنهمایه، لهسهر ئیزنی سهرپهرست و دادگا، كوڕ و كچ دهتوانن بهرلهگهیشتیان بهتهمهنی ١٣ و ١٥ ساڵ، هاوسهرگیریی پێشوهخت ئهنجام بدهن. یاسای مهدهنیی كۆماری ئیسلامیش تا ساڵی ١٣٧٩ لهسهر ئهم ئهساسهنووسرابوو. واتهسهرهپهرست كهپیاوه، دهتوانێ كچ لهتهمهنی ٩ ساڵدا بهشوو بدات و بۆ كوڕیش لهتهمهنی ١٥ ساڵیدا، هاوسهر ئیختیار كات. پاش خهباتێكی درێژماوهبۆ ههڵوهشاندنهوهی ئهمجۆرهیاسایانه، سهرهنجام دهزگای قهزایی كۆماری ئیسلامی لهساڵی ٧٩دا قهبووڵی كرد كهلانیكهم تهمهنی ١٣ ساڵ بۆ هاوسهرگیریی كچان، لهناو یاساكانی خۆی دا بگونجێنێ. بهڵام وهك ههمیشه، كڵاوی شهرعیی ڕهنگاوڕهنگیان دووری و بهكردهوه،ئهم ماددهیهیان بهڕێوهنهبرد.

هاوسهرگیریی منداڵان دیاردهیهكی دێرینه لهناو كۆمهڵگای ئێرانداكهلهژێر كاریگهریی كلتووری كۆنهپهرستانهو ئایینیدا، بهردهوام بهرههم دێتهوهو ڕژیمی ئیسلامیش پۆششی یاسایی و مهدهنیی بهم بیر و باوهڕانهداداوه‌. بههۆی باروودۆخی نالهباری ئابووریی زۆربهی خهڵك و گوشاری سهرچاوهگرتوو لهگرانی، بێكاری و كهم بوونی ئاستی داهاتهكان، كهقهیرانی كۆرۆناش توندتری كردووهتهوه‌‌، هێندێك لهبنهماڵهههژار و بێبهشهكان، كچ وهك بارێكی زیادی بهسهر خهرجی بنهماڵهوهدهبینن و بۆ هێنانهخوارهوهی ئاستی خهرجییهكان، ناچار بههاوسهرگیریی دهكهن. لێكۆڵینهوهی كارناسی نیشانی داوهكهچوونهسهرهوهی منداڵ هاوسهری لهگهڵ پهرهسهندنی ههژاری و ئێعتیادی سهرپهرستهكان بهمهوادی موخهدیر، پهیوهندیی ڕاستهوخۆی ههیه‌.

هاوسهرگیریی پێشوهخت، بهتایبهت بۆ كچان، كهفهراغهتی سهردهمی منداڵی و دهرفهتی كهم وێنهی پهروهردهو پشكوتنی توانایی و گهشهی فكر و جهستهو شكڵ گرتنی كهسایهتییان لێ زهوت دهكرێ، سهرهڕای تووش بوون بهئاسهوار و ئاكامی نهخوازراوی ڕووحی و جهستهیی، كاریگهریی ناخۆش و دواهاتی نهرێنی لهسهر بنهماڵهو كۆمهڵگا دادهنێ. بووكی كهم تهمهن بههۆی گوشاری كاری ناوماڵ و سنوورداربوونی دهرفهتی منداڵییهتی، توانای بڕیاردان لهدهست دهدات. ئهم كچانهبههۆی دووگیان بوونی پێشوهخت و ئاشنا نهبوونیان لهگهڵ تهوهرهجنسییهكان، بهردهوام ههڕهشهی مهرگیان لهسهره، بهجۆرێك كهڕێژهی قوربانی بوونییان پێنج بهرابهری كچانی تمهنی ٢٠ ساڵه‌.

هاوسهرگیریی منداڵان، یهكێك لهدیمهنهمهترسیدارهكانی توندوتیژی دژبهمنداڵان و نموونهی منداڵ ئازاری و كۆیلهكردنی ئهم نهونهمامانهبهئهژمار دێت و پێویستهبهتاوانی جهنایی، لهقهڵهم بدرێ. پێویستهئهو پهیوهندهكۆمهڵایهتیانهی كهلهگهڵ توندبوونهوهی ههژاری و فهلاكهتی ئابووری، بهستێنی پهرهسهندنی هاوسهرگیریی منداڵان دهخوڵقێنن، ئهو شهرع و سوننهتانهی كهڕێگهبهمجۆرههاوسهرگیریانهدهدهن و بهرههمی دێننهوه، ڕیشهكێش بكرێن. ئهو شهرع و یاسا دانهرانهی كهئهم جهنایهته، شهرعی و یاسایی لهقهڵهم دهدهن، پێویستهبهدادگا بسپێردرێن و سزا بدرێن، و ئهو بابهتهش بێگومان، بهڕووخاندنی شۆڕشگێڕانهی كۆماری ئیسلامی دێتهدی.  بهڵام لهههمان حاڵدا پێویستهكلتوور و سوننهتی دواكهوتوو و پرتووكاوی ئهو سهرپهرستانهی كهكچه منداڵهكانیان ناچار بههاوسهرگیری دهكهن، ببردێتهژێر پرسیارهوه‌. ئهوان كهزۆرجار بهخاتری ههژاری دهست دهدهنهئهم كاره، پێویستهنیسبهت بهدواهاتی یهكجار زیانباری ئهم كردهوهیهیان، ئاگادار بكرێنهوه‌.