کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی سه‌رایه‌دارانی ئاموزش و په‌روه‌رش له‌ تاران

اعتراض کارکنان خدمات و سرایداری آموزش و پرورش

ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رایه‌دارانی ئاموزش و په‌روه‌رش له‌ شاری تاران، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ پێڕانه‌گه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیس ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌رایه‌دارانی ناڕازیی له‌ئاست تۆمار نه‌كرانی كاره‌كه‌یان له‌ گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره‌ سه‌خت و زیانباه‌ركان و هه‌روه‌ها زیاد نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕازیین. ده‌شڵێن: له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا هه‌تا ئێستا، ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان زیاد نه‌كراوه‌ و ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ له‌ ساڵی ٩٥وه‌، ٣٥ له‌سه‌د حقووقی كارمه‌ندانی ئیداری ئاموزش و په‌روه‌رش زیاد كراوه‌، به‌ڵام ئه‌م چوونه‌سه‌ره‌وه‌یه‌ سه‌رایه‌دارانی نه‌گرتووه‌ته‌وه‌.