ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی ڕووداوی كلینیكی “سینائه‌تهه‌ر” به كۆبوونه‌وه له شوێنی ئه‌م ڕووداوه، خوازیاری په‌یگیری خێرای هۆكاری ئه‌م ڕووداوه و دادگایی كردنی ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌م كلینیكه له ڕێكه‌وتی ١٠ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، ١٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدابوو و ١١ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندارببوون. بنه‌ماڵه‌ی قوربانییان ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٦ مانگ به‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا به‌دواداچوونی پێویست سه‌باره‌ت به هۆكاری ئه‌م ڕووداوه نه‌كراوه و ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی شناسایی نه‌كراون.