به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری شنۆ به ناوه‌كانی “ئۆمید مه‌عرووف”، “کەماڵ قۆیتاسی” و “ڕەحمان یووسفی”، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌ز له گوندی “عه‌لی ئاوا”ی سه‌ر به شاری شنۆ، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی هاووڵاتییه‌ك به ناوی “ئۆمید مه‌عرووفی” و پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، ڕاپێچی شوێنێكی نادیاریان كردووه. هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشەممە، دوو هاووڵاتیی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری شنۆ بە ناوەکانی “کەماڵ قۆیتاسی” دانیشتووی گوندی “چەشمەگۆل” و “ڕەحمان یووسفی” دانیشتووی گوندی “سەوجە”ی سه‌ر به‌مشاره، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانه‌وه به‌هۆكاری نادیار دەستبەسەر و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسیان و شوێنی ڕاگیرانیان، هیچ ئاکامێکی نه‌بووه.