کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داریی سه‌یدوون

اعتصاب کارگران شهرداری صیدون

كرێكاران و پێرسۆنێلی شاره‌داریی سه‌یدوون، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌ ناو بینای ئه‌م ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازییان ده‌ڵێن: له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ هه‌تا ئێستا حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌ و ماوه‌ی یه‌كساڵیشه‌ حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: حه‌فته‌ی ڕابردوو شاره‌دار به‌ڵێن دا كه‌ له‌ زوورترین كاتدا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك به‌م ئاڕاسته‌یه‌ هه‌ڵنه‌گیراوه‌ و هه‌ر بۆیه‌ بۆ دووهه‌مین جار ده‌ستیانداوه‌ته‌ مانگرتن.