کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی شادگان

تجمع کارگران اداره آب و فاضلاب شادگان1

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی شادگان له‌ ئۆستانی خوزستان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، به‌ خواستی درانی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌م ئیداره‌یه‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی ناڕازییان، كرێكارانی خزمه‌تگوزاریی شاریی و ته‌رحی ٦ مانگه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه‌ و سه‌نه‌واته‌كانیشیان ٤ ساڵه‌ كه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌. هه‌روه‌ها كرێكارانی “ئابدار” ٩ مانگه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه‌ و ٦ مانگیشه‌ حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌. هاوكات شۆفیرانی ماشێنه‌ كرێیه‌كانیش، هه‌تا ئێستا جێژنانه‌ و سه‌نه‌واتی پاره‌كه‌یان پێ نه‌دراوه‌.