کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ١٨ كرێكار به‌ ڕووداوی شوێنی كار

مرگ و مصدومیت ۱۸ کارگر 2

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌هۆی ڕوودانی دوو ڕووداوی شوێنی كار له‌ شاره‌كانی قۆم و مه‌شهه‌د، لانیكه‌م ١٥ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار برینداربوون و ٣ كرێكاریش گیانیان له‌ده‌ستدا.

له‌ یه‌كه‌م ڕووداودا، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كوره‌ له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی “سلفچگان”ی قۆم، ١٥ كرێكار برینداربوون و دوو كرێكاری دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها له‌ دووهه‌م ڕووداو له‌ شاری مه‌شهه‌د، كرێكارێكی ٥٠ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له‌ نهۆمی سێ‌ بینایه‌كی مه‌سكوونی، به‌ربووه‌وه‌ و به‌سه‌ختی برینداربوو كه‌ دوای ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.