ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ، بێ توانایی ڕژیم له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆویدی ١٩، ئاشكراتر ده‌بێت. ئه‌وه‌یكه ئه‌م ڕژیمه به‌رامبه‌ر به‌م قه‌یرانه و كۆنتڕۆڵ كردن و دواهاته‌كانی ئه‌نجامی داوه، هیچ شتێك نه‌بووه، بێجگه‌له درۆنانه‌وه و ناتهباوێژی. ئاكامی ئه‌م سیاسه‌ته، گیان له‌ده‌ست دانی پتر له ٥٢ هه‌زار كه‌س و تووش بوونی پتر له یه‌ك ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كه‌س، به پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌كان، بووه. هه‌ڵبه‌ت دواهاته‌كانی ویرووسی كۆرۆنا یه‌كجار له‌م ئاماره دڵته‌زێنانه، به‌رینترن. ئه‌ندامانی شۆرای باڵا و سه‌رۆكانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نیزامی په‌رستاریی سه‌رتاسه‌ری ئێران، له نامه‌یه‌كدا بۆ حه‌سه‌ن ڕووحانی، ڕایانگه‌یاند كه ٥٠ هه‌زار په‌رستار به تووش بوونیان به كۆرۆنا له سیستمی ده‌رمانیی وڵات ڕۆیشتوونه‌ته ده‌رێ و قه‌ره‌نتینه كراون، ٨ هه‌زار كه‌سیش له‌و به‌شه له خزمه‌تگوزاری جیابوونه‌ته‌وه و ته‌نیا له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا، ٣٠ په‌ره‌ستار له سه‌رتاسه‌ری ئێران به‌هۆی تووش بوون به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه و ژماره‌ی په‌رستارانی گیان به‌خت كردوو به‌هۆی كۆرۆنا، گه‌یشتووه‌ته ٨٤ كه‌س. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه زیانه‌كانی ویرووسی كۆرۆنایه له به‌شی سڵامه‌ت و ده‌رمانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا. ده‌ستڕانه‌گه‌یشتن و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی ماسك، هه‌زینه‌ی له‌سه‌رێی تێستی كۆرۆنا، به‌جۆرێك كه، به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت، له جه‌معییه‌تی ٨٢ملیۆن كه‌سیی ئێران، ته‌نیا ٦ ملیۆن كه‌س تێستی كۆرۆنایان ئه‌نجام داوه، خۆی داستانێكی دڵته‌زێنی دیكه‌یه. به‌ڵام ده‌زانین كه دواهاته‌كانی ویرووسی كۆرۆنا زۆر له‌وانه‌ش به‌رینترن. ملیۆنان كه‌س له كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بێكار بوون. هه‌موو واده و به‌ڵێنییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ڕووحانی سه‌باره‌ت به دانی سێ مانگ حه‌قی بیمه‌ی بێكاری، به‌ده‌ر له‌وه‌یكه ته‌نیا ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه حه‌قی بیمه‌یان دابوو و هه‌روه‌ها ئه‌و هات و هاواره تهبلیغاتیانهی كه له جه‌رگه‌ی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رده‌وامی ڕێژه‌ی ته‌وه‌رۆم و دابه‌زینی ٤٩ له‌سه‌دیی نرخی پاره و گران بوونی كاڵاكان، بۆ وامی یه‌ك ملیۆن تمه‌نی وه‌ڕێیان خستبوو، بێجگه‌له فریوكاریی ڕژیم، هیچ شتێكی‌تر نه‌بوو. له ئێستادا باس له سه‌به‌دی مه‌عیشه‌تی ١٢ ملیۆن تمه‌ن بۆ هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ك ده‌كرێ. له‌و نێوه‌دا هه‌ڵبه‌ت مه‌علووم نییه كه چاره‌نووسی كرێكارانی ڕۆژمزد، سه‌دان هه‌زار كرێكاری بیناسازی، چاره‌نووسی ملیۆنان ئینسان كه له ئابووریی غه‌یره ڕه‌سمی دا خه‌ریكی كاربوون و له‌ناكاو بێكار بوون، ده‌بێته چی.
له‌و نێوه‌دا به‌ڵام نهێنكاری، درۆنانه‌وه و ناتهباوێژی ڕژیم خۆی داستانێكی دیكه‌یه. سه‌رانی ڕژیمی ئیسلامی، هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنایان له مانگه‌كانی به‌فرانبار و ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ڕابردوو له خه‌ڵك شارده‌وه تا بتوانن له ساڵوه‌گه‌ڕی سه‌ركوتی شۆڕشی جه‌ماوه‌ردا، بێشه‌رمانه سه‌ما بكه‌ن و جێژن بگرن. ئه‌وان بێشه‌رمانه خه‌ڵكیان بانگهێشتی حزوور له‌سه‌ر گۆڕی ئیمامزادهكان كرد كه خۆیان سه‌ره‌كیترین ناوه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه بوون. كارگێڕانی ڕژیم، به چێژه‌وه، ده‌ستیان دایه نومایشی داهێنانی ده‌زگای “ویروس یاب“ی سپای پاسداران له میدیاكانیانه‌وه و هه‌ڵبه‌ت زۆریشی نه‌خایاند كه ئه‌م فریوكاریهی ڕژیمیش بۆ هه‌مووان ده‌ركه‌وت و خه‌ڵك بۆ جارێكی دیكه بینییان كه سه‌رانی ڕژیم، به چ ڕاده‌یه‌ك له بێشه‌رمییه‌وه، له جه‌رگه‌ی گیان له‌ده‌ست دانی هه‌زاران كه‌س و تووش بوونی ملیۆنان كه‌س به‌م په‌تایه، ده‌ست ده‌ده‌نه ئه‌مجۆره تاكتیك و فریوكاریانه. خه‌ڵك هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا بینییان كه ڕژیم چه‌نده بێبه‌زه‌یانه ده‌زگای سه‌ركوتی له گیان نووسه‌ران، ژنان، خانه‌نشینان، خوێندكاران و چالاكانی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نی به‌ردا. ئه‌مجاره‌شیان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان به وه‌ئه‌ستۆ گرتنی ستادی به‌ناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا، ده‌بوو شه‌قام و مه‌یدانه‌كانی شاره‌كانیان گرتبایه‌وه، تا خهزهڵوهرێكی دیكه نه‌خوڵقێت.
ئێستا، له باروودۆخێكدا كه ته‌وه‌ری به‌رهه‌مهێنانی واكسێنی كۆرۆنا بووه‌ته یه‌كێك له گرینگرین هه‌واڵه‌كانی میدیای جیهانی، بۆ جارێكی دیكه مه‌یدان بۆ ڕیاكاری و ناتهباوێژیی سه‌رانی ڕژیم كراوه‌ته‌وه. هه‌مووان ئاگادارین كه ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانی سه‌رمایه‌داری، له چه‌ندین مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه، ملیۆنان دۆلاریان دا به كۆمپانیه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان تا خێرایی پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانه‌كه به‌رنه سه‌رێ و له ڕهقیبهكانیان وه‌دوا نه‌كه‌ون. ده‌یان كۆمپانیی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان، هه‌موو ئه‌زموون و ئیمكاناتی خۆیان خستووه‌ته گه‌ڕ تا ئه‌م واكسێنه درووست بكه‌ن. له پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م ده‌رمانه‌دا ده‌یان هه‌زار كه‌س له وڵاته جۆراوجۆره‌كانه‌وه تێستیان له‌سه‌ر ئه‌نجام درا و سه‌ره‌نجام له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ٣ واكسێنی وڵاتانی ئه‌مریكا و ئۆرووپا و ٢ واكسێنی ڕووسی و چینی هاتنه ناو بازاڕه‌وه. ڕێك له‌و باروودۆخه‌دا، ڕژیمێك كه داماوی و بێتوانیی خۆی سه‌باره‌ت به دابین كردنی ماسك و تێستی كۆرۆنا به ئاشكراترین شێوه نیشان دابوو، ئه‌مجاره‌شیان دیسان ده‌ستی كرد به درۆ و ده‌له‌سه و ناتهباوێژی. ڕووحانی وتی كه فه‌رمانی كڕینی واكسێنی به وه‌زیری ته‌ندرووستی داوه و واكسیناسیۆنی كه‌سانێك كه زیاتر له ژێر مه‌ترسیی دان به‌زووترین كات ده‌ست پێده‌كات. سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی به‌ڵام ئیدیعای كرد كه ئێران به‌خاتری گه‌مارۆكان، بۆ كڕینی واكسێن له كۆنسێرسیۆمی “كواكس“، له‌گه‌ڵ كێشه و گرفت به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا، ئه‌م كۆنسێرسیۆمه ڕایگه‌یاند كه فرۆشی كه‌ره‌سته‌ی مرۆڤدۆستانه له‌وانه ده‌رمان و پێداویستیی پزیشكی، وه‌به‌ر گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا ناكه‌وێ. هه‌ڵبه‌ت وه‌زیری ته‌ندروستیی ڕژیم له سه‌ره‌تاكانی مانگی ڕه‌زبه‌ردا ڕایگه‌یاندبوو كه بۆ دابین كردنی واكسێن له “كواكس” قه‌راردادێكی واژۆ كردووه. هاوكات سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی چاوه‌دێریی تایبه‌تیش ڕایگه‌یاند كه “هه‌موو وڵاته‌كان كڕین و ڕێزێرڤی هاورده كردنی واكسێن ڕادهیهگهیهنن و وڵات و كۆمپانیی به‌رامبه‌ریش كه داواكاریان لێكراوه، ناوی وڵاته‌كه و ڕێژه‌ی داواكارییه‌كه‌ی له میدیاكانه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. كه‌وابوو ئێران ئه‌گه‌ر داواكاریی كڕینی واكسێنی ته‌حویل دابوایه، ڕاده‌گه‌یه‌ندرا. ئه‌وه چۆنه كه ئێران له لیستی داواكاریی هیچ وڵاتێك دا نییه”. له جه‌رگه‌ی ئه‌م ناتهباوێژیانهدا، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی زانستیی ستادی میللی و لێكۆڵینه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی سازكردنی “واكسێنی ئێرانیی كۆرۆنا“، حه‌فته‌ی پێشوو ڕایگه‌یاند كه ئه‌م واكسێنه له قۆناغی تێستی ئینسانی دایه و ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بێت، به‌رهه‌مهێنانی، له مانگی پووشپه‌ڕه‌وه ده‌ستپێده‌كات“. سه‌ره‌نجام، سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌م ناتهباوێژیانه، سه‌رۆكی كۆمیته‌ی زانستیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا، ئاوی پاكی به‌ده‌ستی هه‌مووان داكرد و وتی ئێران فڕۆكه و ئیمكاناتی هاتووچۆی پێویستی بۆ واكسێنی “فایرێز – بیۆنتێك“، به‌رهه‌می هاوبه‌شی ئه‌مریكا و ئاڵمانی نییه و به كۆنسێرسیۆمی “كواكس“ی ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌م واكسێنهی پێویست نییه. له ڕاستیدا ئه‌و هه‌مووه ناتهباوێژی و ئیدیعایه سه‌باره‌ت به واكسێنی كۆرۆنا له باروودۆخێك دایه كه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ئه‌م بابه‌ته له بوودجه‌ی ساڵی داهاتوودا دیاری نه‌كراوه و ئه‌وه‌ش خۆی نیشانی ده‌دات كه ڕژیم لهئهنقهست ملیۆنان كه‌س له خه‌ڵك به‌ره‌و قه‌تڵگای كۆرۆنا ده‌نێرێ. پێویسته له به‌رامبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته جهنایهتكارانهیهدا بزووتنه‌وه‌یه‌كی گشتی ڕێك بخرێ. پێویسته ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ده‌وڵه‌ت ناچار بكات تا واكسێنی گشتی و بێبه‌رامبه‌ر و هه‌روه‌ها ژیان و مه‌عیشه‌تی ملیۆنان كه‌س له‌م خه‌ڵكه، كه به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌م ڕژیمه‌وه نوقمی فه‌لاكه‌ت بوون، دابین بكات. ئه‌گه‌ر ڕژیم ده‌توانێ ١٦١ هه‌زار و ١٥٥ ملیارد و ٦٠٠ ملیۆن تمه‌ن بوودجه بۆ ناوه‌نده نیزامی و ئه‌منییه‌تیه‌كان ته‌رخان بكات، هیچ هۆكارێك نییه كه بوودجه‌ی پێویستی بۆ دابین كردنی واكسێنی گشتی و بێبه‌رامبه‌ر نه‌بێت. پێویسته ئه‌م بوودجه‌یه له گه‌رووی ئه‌م ڕژیمه دهركێشرێ.