میدیاكانی ژاپۆن ڕایانگه‌یاندووه كه له ڕێكه‌وتی ٢٩ی مانگی ژووئیه هه‌تا ئێستا، ٥٧ كه‌س له‌م وڵاته به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٨ هه‌زار كه‌سیش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون.
به پێی ڕاپۆرتی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ژاپۆن، له ماوه‌ی چندین ڕۆژی ڕابردوودا، ١٨ هه‌زار و ٣٤٧ كه‌س گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان و ٧٢٩ كه‌سیشیان پێویستییان به چاوه‌دێریی زیاتر له سێ حه‌فته هه‌یه. شایانی باسه، پله‌ی گه‌رما له شاری “تۆكیۆ” و ده‌ورووبه‌ری له ڕێكه‌وتی ٢ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا، له ٣١ ده‌ره‌جه‌ی سانتیگراد نه‌هاتووه‌ته خواره‌وه.