سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی به‌نده‌رخومه‌ینی و خه‌لخاڵ، له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان به شێوه‌ی جیاجیا ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی به‌نده‌رخومه‌ینی به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته ڕایانگه‌یاندووه: ٣ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و ٢٥ مانگ حه‌قی بیمه‌ی كرێكارانی قه‌راردادی، ٥ مانگ حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها ٣٦ مانگ حه‌قی بیمه‌ی كرێكارانی په‌یمانی ئه‌م شیركه‌ته هه‌تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه. له لایه‌كی دیكه‌وه زیاتر له ٦٠ كرێكاری شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی خه‌لخاڵ كه له‌ژێر چاودێری شیركه‌تێكی په‌یمانكاری له به‌شی فه‌ننی كار ده‌كه‌ن، ٨ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه.