کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی شۆفیرتاكسییه‌كانی كیش

اعتصاب و تجمع رانندگان تاکسی کیش2

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ شۆفیر تاكسییه‌كانی جه‌زیره‌ی كیش زیاتر له‌ حه‌فته‌یه‌كه‌ كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ هاوكاری شیركه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزاری ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌گه‌ڵ شیركه‌تی سنه‌پ، مانیان گرتووه‌ و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه‌.

ڕۆژی شه‌ممه‌ شۆفیرانی ناڕازیی هه‌ر وه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، ڕایانگه‌یاند كه‌ دژی هاتنی تاكسی ئینتێرنێتی نین، به‌ڵام شۆفیرانی شه‌خسی له‌ ناوگانی گواستنه‌وه‌ی گشتی قه‌بووڵ ناكه‌ن، چونكه‌ به‌ هاتنی ئه‌وان داهاتی ئه‌وان كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و كێشه‌وگرفتێكی زۆریان بۆ پێك دێت. شایانی باسه‌، شۆفیر تاكسییه‌كانی ناوگانی گواستنه‌وه‌ی گشتی كیش زیاتر له‌ حه‌فته‌یه‌كه‌ چالاكی ناكه‌ن و ئه‌م به‌شه‌ په‌كی كه‌وتووه‌.