كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی “شۆهه‌دای خه‌لیجی فارس” له بووشێهر، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاستی له خواره‌وه‌ی كارانه‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
په‌ره‌ستارانی ناڕازیی به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، خوازیاری پێداچوونه‌وه به ڕێژه‌ی پهرداختیی كارانه‌كانیان به تایبه‌ت له ڕۆژانی سه‌ختی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا بوون. ناڕازییان ده‌ڵێن: تا به‌ر له كۆرۆنا، حه‌قی كارانه‌كانیان ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن بووه، به‌ڵام ئه‌م ڕێژه‌یه تا كۆتایی مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، زۆر كه‌متر له‌م لاینكهمه بووه. شایانی باسه، به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه به‌جێگه‌ی وه‌ڵام دانه‌وه به خواسته‌كانیان، ڕایانگه‌یاندووه: ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه بودجه‌ی پێویستی بۆ په‌رداخت كردنی كارانه‌ی په‌ره‌ستاران و پزیشكانی نییه.