کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی پشكنینی ماڵی هاووڵاتییان له‌ بانه‌

به‌رده‌وامی پشكنینی ماڵی هاووڵاتییان له‌ بانه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم له‌ شاری بانه‌ لە ماوەی حه‌فته‌ی ڕابردوودا، ماڵی به‌ سەدان کەس لە هاووڵاتیانی ئه‌مشاره‌یان به بیانووی دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە لە تیرۆری “مۆحسین فه‌خریزاده‌”، زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئەو وڵاتە دەستیان هەبووە، پشکنیوە.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزە ئەمنییەکان هه‌روا لە هه‌ندیک له‌ شوێنه‌كانی شاری بانە جێگر کراون و تیمێکی تایبەت لە ئیدارەی ئیتلاعاتی تاران هاتووەتە ئەو شارە و ئەرکی پشکنینی ماڵی هاووڵاتیانی گرتووه‌ته‌ ئەستۆ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، پێشتر ڕاگه‌یه‌ندرابوو كه‌ زیاتر له‌ ٣٠ كه‌س له‌ لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه‌ ٩ كه‌سیان بە ناوەکانی “سەرحەد ساڵحی، باقی مەحموودی، کازم خدری، ڕەحمان شادان، ساڵح ڕوستەمی، حسێن خوومی، ئیبراهیم (شۆڕش) شوریایی، زانکۆ ڕەحمەتی و ڕێبوار سووری” ئاشکرا بووە کە هێندێکیان دوای یەک ڕۆژ و دوای ئەوەی بە نووسراوە بەڵێنییان لێ وەرگیراوە، ئازاد کراون.