کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌دژی یاسای رێبازی ئاسایشی له‌ فه‌ڕانسه‌

تداوم اعتراضات در فرانسه علیه قانون جامع امنیتی

به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی شاری پاریس پێته‌ختی فه‌ڕانسه‌، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی سه‌رماوزه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ له‌دژی یاسای “رێبازی ئاسایشی” هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه‌، هێزه‌كانی پۆلیس به‌ مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردن به‌ ناڕازییان، به‌ هاویشتنی گازی فرمێسكرێژ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران. به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، به‌هۆی تێكهه‌ڵچوونانه‌ ١٥٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون. شایانی باسه‌، پێشتر چه‌ندین بانگه‌واز بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ له‌ نزیكه‌ی ١٠٠ شاری فه‌ڕانسه‌ بڵاوكرابوویه‌وه‌ و به‌ پێی ڕاگه‌یاندنی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی، زیاتر له‌ ٣٠ هه‌زار كه‌س له‌ شاره‌كانی فه‌ڕانسه‌ له‌وانه‌، “ڕێن، نانت، لیل و ئۆرلێئان” له‌م خۆپیشاندانانه‌دا به‌شداریان كردووه‌. ناڕازییان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن، په‌سه‌ندكردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادی هاووڵاتییان و به‌ تایبه‌ت هه‌واڵنێران.