کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ژانی دڵته‌زێنی خۆكوژیی به‌هۆی هه‌ژاری و سته‌م و بێعه‌داڵه‌تی

خودکشی دردناک کارگر اخراجی رضا آلکثیر یک جنایت آشکار حکومت 2

بیستنی ههواڵی خۆكوژیی مرۆڤێك ههمیشهدڵتهزێنه‌. بهڵام ههواڵی خوكوژیی، بههۆی ههژاری و ستهم و بێ عهداڵهتی، لهههر دووك لاوه، یهكجار دڵتهزێنتره‌. لهلایهكهوه، لهبهر ئهوهیكه، لهجیهانێكدا كهنوقمی سهروهت و نیعمهته، بۆچی دهبێ ئینسانێك شهرمهزاری دابین كردنی ژیانی مهمرهو مهژیی بنهماڵهكهی بێت و لهڕووی بێهیواییهوهبیههوێ خۆی بكووژێ، و لهلایهكی دیكهشه‌‌وه، بهخاتری ئهوهیكه،بۆچی وزهو تواناییهك كهدهتوانێ مافی ژیان لهخۆی بستێنێتهوه، نهكهوتووهتهخزمهت بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ ئهم نیزامهزاڵمانهیهو نهبهرد لهگهڵ كۆسپهكانی بهردهم ژیانی؟ ههواڵی كورت و دڵتهزێنی خوكوژییڕهزا ئهلكهسیر، كرێكاری دهركراوی شیركهتی نهیشهكهری ههفت تهپه، لهزومرهی ئهو ههواڵانهبوو. ههواڵهكهلهلایهن سهندیكای كرێكارانی نهیشهكهری ههفت تهپهوهبڵاو كرایهوه‌. دهقی ڕاگهیاندنهكهی كرێكاران، خۆی ههموو ڕاستییهكانی پهیوهندیدار بهمهرگی ئهم كرێكارهلاوهمان بۆ ئاشكرا دهكات. ئهوان نووسیویانه‌:

ڕۆژی شهممه٢٢ی مانگی سهرماوهز، ڕهزا ئهلكهسیر، كهسهرپهرستیی برایهك و سێ خوشكی كهم ئهندامی وهئهستۆ بوو، دهستی دایهخۆكوژی. ڕهزا لهشاریحۆری  سهربهئۆستانی خووزستان دهژیا. ئهو كهلهشیركهتی ههفت تهپهكاری دهكرد، لهسهر كارهكهی دهركرا و لهبهر دژایهتی لهگهڵ گهڕانهوهی دووبارهی بۆ سهر كار، دهستی دایهخوكوژی. ئهوهش لهحاڵێكدا بوو كهڕهزا ئهلكهسیر، چهندین جار سهردانی ئامیلی و ئهسهدبهیگیی كردبوو، بهڵام ئهوان حازر نهبوون ناوبراو بێننهوهسهر كار. ڕهزا بهتازهیی دهزگیرانی گرتبوو. ئهو بهخاتری گوشاری مهعیشهتی، بێكاری و ههژاری و نهداری، دهستی دایهخوكوژی و بهداخهوهگیانی ئازیزی بوو بهقوربانیی بهرژهوهندی خاوهنانی قازانجپهرهستی سهرمایه‌. سهندیكای كرێكارانی نهیشهكهری ههفت تهپهوێڕای دهربڕینی هاوخهمیی خۆی لهگهڵ بنهماڵهی ئهم كرێكارهئازیزه، و كرێكارانی ئێران و ههفت تهپه، هۆكاری سهرهكیی ئهم قهتڵه، خاوهنان و بهڕێوهبهرانی شیركهتی ههفت تهپهدهزانێت و پێویستهكهسانی تاوانبار لهدادگا دا موحاكمهبكرێن. سهندیكای كرێكرانی نهیشهكهری ههفت تهپه، هاودهنگ لهگهڵ كرێكارانی ههفت تهپه، خوازیاری ههڵوهشاندنهوهی بهشی خسووسی و نهمانی ههمووجۆر ستهم و ههڵاواردنێكه‌”.

ئهوهیهكهمین جار نییهكهههواڵی خوكوژیی كرێكارێك، بههۆكاری هاوشێوهدهبیستین. ئهگهر تهنیا مانگی جۆزهردانی ساڵی ڕابردوو و یهكێك لهئۆستانهكانی جنووبی ئێران، بهپێوهر دابنێین، لهماوهی كهمتر لهدوو حهفتهدا شایهدی چهندین نموونهی هاوشێوهبووین. ڕۆژی چوارشهممه٢١ی مانگی جۆزهردان لهمهیدانی نهوتییادئاوهرانلهشاری هۆوهیزه، كرێكارێكی لاوی ئههوازی بهناویعۆمران ڕۆشهنی موقهدهم، بههۆی نهدرانی حهقدهستهكهی لهلایهن خاوهنكار و ههژاریی ماڵی، خۆی لهچاڵێكی نهوتییهوهههڵاوهسی و گیانی بهخت كرد. ڕۆژی شهممه٢٤ی مانگی جۆزهردان، دوو كرێكاری جادهسازیی سهروێستان و شیركهتی نهوتی ئۆمیدیهبههۆی نهدرانی سهری وهختی حهقدهستهكانیان دهستیان دایهخوكوژی. ههروهها كرێكارێكی پاسهوانی شیركهتی نهوتی ئۆمیدیهبههۆی نهدرانی حهقدهستهكهی دهستی دایهخوكوژی كهلهلایهن هاوكارانییهوه‌‌ ڕزگاری بوو. نموونهی دیكهی لهم جۆره، لهماوهی ساڵدا و لهناوچهجۆراوجۆرهكاندا، كهم نهبوون.

خۆكوژی یان مهرگ بهخواستی خۆ، كهتێیدا قوربانی لهوپهڕی بێ هیوایی دا بڕیار دهدا كۆتایی بهژیانی بێنێت، دیاردیهكی تایبهت بهئێران نییهو لهههموو وڵاتهكانی جیهان ڕوو دهدات. بهڵام لێكۆڵینهوهی كۆمهڵناسانهلهباروودۆخی ئێستای ئێران نیشانی داوهكهچوونهسهرهوهی ژمارهی خوكوژی، بهو هۆكارهتایهبتانهدهگهڕێتهوهكهبهشێوهی ڕاستهوخۆ سهرچاوهكهیان ڕژیمی ئیسلامییهلهئێران. كهناڵی تێلێویزیۆنییزێد. دی. ئێف.”ی ئاڵمان، ماوهیهك لهمهوبهر، ڕاپۆرتێكی كارناسانهی لهمبارهیهوهبڵاو كردهوه، كهتایبهتمهندیی دهروون ناسیی كۆمهڵایهتیی خهڵكی ئێران نیشان دهدات‌. ئهم ڕاپۆرتهكهلهئێران ئامادهكراوه، باس لهدهروون ناسیی ههژاری و خهمۆكیی بهرین، لهناو لاوانی ٢٥ تا ٣٥ ساڵ تهمهن دهكات. بۆ نموونهلهم ڕاپۆرتهدا ئهندازیارێك كهئێستا نۆژهنكاریی كهرهستهی ناو ماڵهو لهپشت چهرخی خهیاتییهوهدانیشتووه، باروودۆخهكه‌‌ بهمجۆرهباس دهكات:

ئێمهلهخۆڕا بههیوای گهیشتن بهئامانجهكانمان، ههڵدهسووڕێین. ههرچی زیاتر بڕۆی، حكوومهت ئهو ئامانجانهت زیاتر لێ دوور دهخاتهوه و تۆش ههروا دهڕۆی، بهبێ ئهوهیكههیچكات بهئامانجهكانتبگهی“. لاوێكی دیكهكهمێكانیكی ماشێنهبهههواڵنێرهكهیزێد. دی. ئێف.” دهڵێ:

ئهم باروودۆخهزۆر كهسی تووشی خهمۆكی كردووه‌. من ههموو ڕۆژێ دهرمانهزیدیسترێسهكانم دهبێ بخۆم. چداهاتوویهكمان ههیه؟ داهاتووی منداڵهكانی ئێمهدهبێتهچی؟لاوێكی دیكهدێتهبهر كامێراكهو بهئاشكرا، تووڕهیی، بێ پهنایی و بێ هیوایی خۆی نیشان دهدات. كچێكی لاو، بهههواڵنێرهكهی‌ “زێد. دی. ئێفدڵێ: “بۆ ڕێبهری ئهم وڵاته، بهڕاستی ژیانی ئێمههیچ بایهخێكی نییه‌”.

مهجید سادقی، جێگری سهرۆكی ئهنجومهنی دهروون ناسانی ئێران، دهڵێ كهنهخۆشییهدهروونییهكان لهزۆربهی نهخۆشییهجهستهییهكان، زیاتر كۆمهڵگایان داگرتووهو لهو نێوهشدا خهمۆكی، پهرهگرتووترین نهخۆشیی دهروونییه‌: “نهخۆشییهدهروونییهكان پاش نهخۆشییهكانی دڵ و دهمارهكان و ڕووداوی هاتووچۆی جادهیی، زیاترین ئاماریان بهخۆیان تهرخان كردووهو لهههر چوار بنهماڵه، یهك بنهماڵهگیرۆدهی نهخۆشییهكی دهروونییه‌”. ڕاپۆرتی ساڵانهی ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان، ئێرانی خستووهتهڕیزی وڵاتانی ناشادی جیهانهوهو تێیدا پلهی ئێران، لهوڵاتانێكی وهكوو سۆمالی و نیجهریهو ئهفریقا لهخوارتره‌.

ئهگهر ئهم حهقیقهتهقهبووڵ بكهین كهههژاریی بێ سنوور، بێكاری، بێ ئاسۆیی لاوان، توندوتیژی و ههڵاواردنی ڕهگهزی، هۆكاری سهرهكیی پهرهسهندنی نهخۆشیی خهمۆكین لهئێران، كهوابوو ڕژیمی ئیسلامی تاوانباری سهرهكیی مهرگی كهسانێكهكهبهم هۆكارانه، دهست دهدهنهخۆكوژی.