چوار ڕۆژ پاش كوژرانی موحسێن فه‌خری زاده، سه‌رۆكی ڕێكخراوی لێكۆڵینه‌وه و داهێنانی وه‌زاره‌تی دیفاعی ڕژیم، ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی كه زۆربه‌یان له باڵی ئۆسوولگه‌را و سپای پاسداران پێكهاتوون، له كاردانه‌وه‌یه‌كی نومایشی دا، گه‌ڵاڵه‌یه‌كی ٩ مادده‌یی، له‌ژێر ناوی “هه‌وڵی خێرا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان“یان په‌سند كرد. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له پێناو كێشمه‌كێشی جێناحی و به ئامانجی كۆسپ خستنه سه‌ر ڕێگای هه‌وڵه پێشه‌كییه‌كانی ڕووحانییه، بۆ دوای هاتنه سه‌ر كاری بایدێن. به پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه، ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران، ئه‌و ئه‌ركه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شان كه ساڵانه لانیكه‌م ٢٠ كیلۆ ئۆران‌یۆم به خه‌ستیی ٢٠ له‌سه‌د، له دامه‌زراوه‌كانی فۆردۆ دا، به‌رهه‌م بێنێت و ئه‌نباری بكات. هه‌روه‌ها پێویسته له ماوه‌ی دوو مانگ دا ده‌ستڕاگه‌یشتنی چاوهدرێرانی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی (بانتر له پرۆتۆكۆلی ئێلحاقی)، به پێی به‌رجام ڕابگرێت و ئه‌گه‌ر پاش سێ مانگ له په‌سه‌ند كرانی ئه‌م یاسایه، په‌یوه‌ندی بانكیی ئێران و ئۆرووپا و ئاستی كڕینی نه‌وت له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته ئۆرووپاییه‌كان له ئێران نه‌گه‌ڕێته‌وه باروودۆخی ئاسایی، ده‌وڵه‌ت ئه‌ركی سه‌ر شانییه‌تی كه به‌ڕێوه‌بردنی پرۆتۆكۆلی ئێلحاقی ڕابگرێت. به‌پێی ئه‌م پرۆتۆكۆله كه كۆماری ئیسلامیش قه‌بووڵی كردووه، به‌رپرسانی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی هه‌ركات كه پێویست بێت ده‌توانن به بێ ئاگاداری، سه‌ردانی دامه‌زراوه هه‌سته‌ییه‌كانی ئێران بكه‌ن. گه‌ڵاڵه‌ی “هه‌وڵی خێرا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان” ده‌ستبه‌جێ له لایه‌ن شۆرای نیگه‌هبانه‌وه په‌سند كرا و قالیباف هه‌مان ڕۆژ به ئامانجی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی، بۆ حه‌سه‌ن ڕووحانیی نارد.
له‌م په‌یوه‌نده‌دا، عه‌لی سه‌عیدی، سه‌رۆكی ده‌فته‌ری عه‌قیده‌تی سیاسی خامنه‌ییش ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند كه گه‌ڕانه‌وه‌ی جۆو بایدێن بۆ به‌رجام، به شێوه‌ی تاكتیكی ده‌بێت و ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌ویش به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی بهرجامهكانی دوو و سێ و چه‌ك كردنی كامڵی كۆماری ئیسلامییه و هیچ ئاكامێكی بێجگه‌له گه‌مارۆ و ڕاكێشانی كۆماری ئیسلامی نابێت.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه‌دا، حه‌سه‌ن ڕووحانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌ز له دانیشتنێكی هه‌یئه‌تی وه‌زیران دا، مه‌جلیسی ئیسلامیی دایه به‌ر هێرش و ئه‌م په‌سندكراوه‌ی مه‌جلیسی زیانبار وه‌سف كرد و وتی: “به‌داخه‌وه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا مه‌جلیس، گه‌ڵاڵه‌كانی ئێمه‌ی ئارشیف كردووه و خۆی سۆنامیی گه‌ڵاڵه‌كانی ده‌ست پێكردووه. ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ له دیپلۆماسی دا به‌ره‌وپێش بڕۆین و به ئاكامێك بگه‌ین، پێویسته له‌م وڵاته ده‌نگێكی واحید ببیسترێ“. چه‌ند ڕۆژ پێشتریش عه‌لی ڕه‌بیعی وته‌بێژی ده‌وڵه‌تیش ڕایگه‌یاند كه “گه‌ڵاڵه‌ی “هه‌وڵی خێرا بۆ هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ی گه‌مارۆكان” نه ته‌نیا یارمه‌تیده‌ری لابردنی گه‌مارۆكان نابێت به‌ڵكوو ده‌بێته هۆی دایمی بوونییان“. په‌سند كردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له لایه‌ن مه‌جلیسه‌وه و ته‌ئید كرانی له لایه‌ن شۆرای نیگه‌هبانه‌وه، كاری ڕووحانیی بۆ به‌هره وه‌رگرتن له هاتنه سه‌ر كاری بایدێن و خه‌یاڵی خوڵقاندنی كرانه‌وه‌ی له به‌رجام دا، دژوارتر كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، په‌سند كردنی ئه‌م یاسایه له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ی توندی ده‌وڵه‌ته ئۆرووپاییه‌كان و ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی به‌ره‌وڕوو بۆوه. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو ده‌وڵه‌ته‌كانی فه‌ڕانسه، ئاڵمان و بریتانیا، په‌سند كردنی گه‌ڵاڵه‌ی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی‌یان، هه‌وڵێك بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی هه‌سته‌یی و خستنه ژێر مه‌ترسیی ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی دیپلۆماسی، پێناسه كرد. ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌ز، ڕافائێل گرۆسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمیش هۆشداری دا كه “ئێران زانییاریی ناموعتهبهری ده‌رباره‌ی دوو سایتی گومان له‌سه‌ری ده‌ورووبه‌ری شاری تاران و ئیسفه‌هان، پێداون. كۆماری ئیسلامی نابێ هه‌ڕه‌شه‌كانی خۆی واته پیتاندنی ئۆران‌یۆم و ڕاگرتنی چاوه‌دێریی ئاژانس به‌كرده‌وه ده‌ربێنێت چونكه ئه‌وه پێشێلكردنی به‌ڵێنییه‌كانی به‌رجامه و هیچ یارمهتییهیهكیان نادات“. نابراو پێشتریش ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی به‌ڵێنییه‌كانی به‌رجام له لایه‌ن ڕژیمی ئێرانه‌وه دابووه شۆرا حۆكام كه تێیدا هاتبوو: “كۆماری ئیسلامی له چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئێمه به دوو سایته‌كه‌ی ڕێگریی كردووه و یه‌ك ساڵه كه له وتووێژی جیدی بۆ ڕوون كردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و وڵامدانه‌وه به پرسیاره‌كانی ئێمه خۆی بواردووه. به پێی په‌یمانی به‌رجام قه‌رار بووه ئێران ٢٠٢ كیلۆ ئۆرانیۆمی پیتێندراوی هه‌بێت به‌ڵام له ئێستادا ٢ هه‌زار و ٥٠٠ كلیۆی هه‌یه”.
قه‌راره كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی تا چوار ڕۆژی دیكه به‌ڕێوه‌بچێت. له‌و جێگه‌وه كه به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی هه‌تا ئێستا كۆماری ئیسلامی وڵامێكی ڕوونی به پرسیاره‌كانی ئاژانس نه‌داوه‌ته‌وه، سێ ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه، ئاڵمان و بریتانیا پێشنووسی بڕیارنامه‌یه‌كیان له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئاماده كردووه تا له‌م كۆبوونه‌یه‌دا باسی لێبكه‌ن. به ده‌ركردنی ئه‌م تۆوبیخه، گوشاری گه‌مارۆكان له‌سه‌ر كۆماری ئیسلای توندتر ده‌بێته‌وه. ئه‌م سێ ده‌وڵه‌ته ڕایانگه‌یاندووه كه نه‌جاتی به‌رجام به گه‌ڕانه‌وه‌ی كامڵی ئێران بۆ ڕێكه‌وتی هه‌سته‌یی و پێبه‌ند بوون به به‌ڵێنییه پێش بینی كراوه‌كانی ناو به‌رجامه‌وه گرێ دراوه و ته‌ئكیدیشیان كردووه كه له‌م په‌یوه‌نده‌دا هاوكاریی خۆیان له‌گه‌ڵ ئاژانس درێژه پێده‌ده‌ن.
ئامانجی باڵی ئۆسوولگه‌را، له مه‌جلیس و به‌یتی ڕێبه‌ری و سپای پاسداران له هه‌وڵه‌كانی ئه‌م دوایانه‌یان، به‌ده‌ر له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی حیسابه ناوخۆییه‌كانی ڕژیم و كارایی ناوخۆیی، نیشان دانی توانای خۆیه‌تی به ئه‌مریكا و ئۆرووپا وه‌ك دیاریكه‌ر و بڕیارده‌ری سیاسه‌ته ده‌ره‌كییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، تا له باروودۆخی ده‌ستپێكردنی وتووێژ دا، ئه‌وان بزانن كه پێویسته سۆراغی كام باڵ بگرن. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه كۆماری ئیسلامی ڕێگایه‌كی بێجگه‌له ته‌سلیم بوون و سازان له‌به‌رده‌م نییه و ناچاره مه‌رجه‌كانی ئه‌وان قه‌بووڵ بكات. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ڕوانگه‌یه، هه‌وڵه‌كانی ئه‌م دوایانه نه ته‌نیا ناتوانێ له وتووێژه ئیحتمالییهكانی داهاتوودا، ببێته هۆكارێك بۆ وه‌رگرتنی ئیمتیاز بۆ ئه‌م جه‌ناحه و لابردن یان سووك كردنی گه‌مارۆكان، به‌ڵكوو كاری گه‌یشتن به كۆده‌نگیی جیهانی دژبه ڕژیم له‌پاش هاتنه سه‌ركاری بایدێن، ئاسانتر ده‌كاته‌وه. جۆو بایدێن و تیمه‌كه‌ی ڕایانگه‌یاندووه كه ڕێگایه‌كی یه‌كجار دژواریان له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ به‌رجام، له‌به‌ره. له ئێستادا ده‌وڵه‌تانی ئۆرووپایی شه‌ریكی به‌رجام و خودی ئه‌مریكاش خوازیاری توندتر كردنه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی به‌رجامن و سه‌ره‌ڕای داسه‌پاندنی به‌ربه‌ستی به‌رنامه‌ی هه‌سته‌یی، به نیسبه‌ت چالاكیی مووشه‌كی و دهخاڵهتهكانی كۆماری ئیسلامی له كاروباری وڵاتانی دیكه‌ش هه‌ستیار بوونه‌ته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌وه هاوده‌نگن كه له وتووێژه ئیحتمالییهكانی داهاتووی به‌رجامدا، له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه پێداگری بكه‌ن.
ئه‌گه‌رچی گه‌مارۆكان له‌وانه‌یه هه‌روه‌ك شه‌ڕ، بۆ كۆماری ئسیلامی، به‌ره‌كه‌ت بهحیسابه بێت، به‌ڵام درێژه‌ی سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌م بواره‌دا ده‌بێته هۆی درێژه و توندتر بوونه‌وه‌ی گه‌مارۆكان. له‌و نێوه‌دا گوشاری سه‌ره‌كیی گه‌مارۆی جهنایهتكارانهی زلهێزه‌كانی سه‌رمایه‌داری ده‌كه‌وێته سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری سته‌ملێكراوی ئێران و هه‌ژاری و برسیه‌تییه‌كی زیاتریان به‌سه‌ر دا ده‌سه‌پێت.