كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی سامان كاشی برووجێرد، ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان و بیلاته‌كلیفی كاریان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی كارخانه‌ی سامان كاشی له‌ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا چه‌ندین جار له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره له‌ئاست دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها بیلاته‌كلیفی كاریان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بووه. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: به‌شێك له مۆتاڵباته‌كانیان كه پێوه‌ندی به ساڵانی ڕابردووه‌وه هه‌یه به‌دوای فرۆشرانی یه‌كێك له زه‌وییه‌كانی خاوه‌نی كارخانه، په‌رداخت كراوه، به‌ڵام ئێستا به‌دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٨ مانگ به‌سه‌ر ساڵی تازه، هێشتا حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانی ئه‌مساڵیان پێ نه‌دراوه.