کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی مۆعه‌لیمانی سه‌رده‌شت

ادامه تجمع فرهنگیان سردشت

كۆمه‌ڵێك له‌ مۆعه‌لیمانی شاری سه‌رده‌شت، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی سه‌رماوه‌ز بۆ دووهه‌مین جار له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ڕاده‌ست نه‌كرانی زه‌وییه‌كانیان كه‌ زیاتر له‌ ١٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌زینه‌كانیان په‌رداخت كردووه‌، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م مۆعه‌لیمانه‌ كه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی و شیركه‌تی مه‌سكه‌نی فه‌رهه‌نگیان ده‌ستیان دابووه‌ كۆبوونه‌وه‌، ده‌ڵێن: زیاتر له‌ ٤٠٠ كه‌س له‌ فه‌رهه‌نگیانی ئه‌مشاره‌ ١٩ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌مه‌به‌ستی كڕینی زه‌وی و ماڵ پاره‌یان په‌رداخت كردووه‌، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ زه‌وییه‌ك ڕاده‌ستیان نه‌كراوه‌. ده‌شڵێن: له‌م ماوه‌یه‌دا و به‌ تایبه‌ت به‌ر له‌ ساڵی ١٣٩٠، زیاتر له‌ ٥٠ ملیۆن تمه‌ن له‌هه‌ر كامیان وه‌رگیراوه‌. مۆعه‌لیمانی ناڕازیی ڕاشیانگه‌یاندووه‌: درووست كردنی ژماره‌یه‌ك له‌ ماڵه‌كان له‌ ساڵی ١٣٨٠وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ بینایه‌ك یاخود زه‌وییه‌ك ڕاده‌ستیان نه‌كراوه‌.