ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌س له كرێكارانی شاغڵ له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی قه‌تاری شاریی ئه‌هواز، ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی بڕی ٢٠ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه كه له به‌شه‌كانی حه‌راسه‌ت، ئه‌نبار و ته‌سیساتی قه‌تاری شاریی ئه‌هواز كار ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م ١٥ تا ١٧ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه كه په‌رداخت نه‌كراوه. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، سه‌ره‌ڕای په‌یگیری به‌رده‌وامیان هێشتا هیچكام له به‌رپرسانی شیركه‌ت وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بوون. ده‌شڵێن: له مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا و له ئه‌نجامی به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین كۆبوونه‌وه، هه‌ندێ له به‌رپرسان به‌ڵێنیان دابوو كه به‌م بارودۆخه ڕابگه‌ن، به‌ڵام به‌دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین مانگ به‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره، هێشتا مۆتاڵباته‌كانیان به ته‌واوی په‌رداخت نه‌كراوه.