به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی ورمێ به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی دانیشتووی گوندی “دیزج مه‌رگه‌وه‌ر” سه‌ر به شاری ورمێ به ناوه‌كانی “شوكر جه‌باروه‌ند” و “كامیل جه‌باروه‌ند” به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچێی شوێنێكی نادیار كراون. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراوان، هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگیرانی ئه‌م دوو هاووڵاتییه له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.