سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌ز،”ڕوحۆڵڵا زه‌م” به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵی تێلێگرامی “ئامه‌د نیووز” و “ده‌نگی خه‌ڵك”، به تۆمه‌تی “نانه‌وه‌ی ئاژاوه” و “دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات”، له سێداره درا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ،”ڕوحۆڵڵا زه‌م” كه له وڵاتی فه‌ڕانسه نیشته‌جێ بوو، ١٤ مانگ له‌مه‌وبه‌ر و به‌دوای سه‌فه‌رێك بۆ عێراق له لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراو ڕفێندرا و دواتر سپای پاسداران له ڕێكه‌وتی ٢٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ری پاره‌كه له ڕێگه‌ی به‌یانییه‌كه‌وه، ڕایگه‌یاندبوو كه ناوبراو ڕاده‌ستی ئێران كراوه. شایانی باسه، “ڕوحۆڵڵا زه‌م” له‌كاتی دادگایی كردنی له هه‌بوونی مافی پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه و له لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ڕژیم به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، تۆمه‌ته وهپاڵدراهكانی ناوبراو “سیخوڕی بۆ ده‌زگای زانیاریی وڵاتانی ئیسڕائیل و فه‌ڕانسه”، “هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا” و “به‌شداری له كۆكردنه‌وه‌ی ئیتلاعاتی ته‌به‌قه‌به‌ندی كرا‌و به‌مه‌به‌ستی ڕاده‌ست كردنی به كه‌سانی دیكه” ڕاگه‌یه‌ندراوه.