کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ هه‌ورامان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ هه‌ورامان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی به‌جێماو له‌ سنووری هه‌ورامان، كۆڵبه‌رێك به‌ سه‌ختی برینداربوو و گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.

ڕۆژی شەممە ١٥ی سەرماوەز، به‌هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری هەورامان، کۆڵبەرێک بە ناوی “عەباس ئیبراهیمی” تەمەن ٢٨ ساڵ، به‌ سه‌ختی برینداربوو و به‌هۆیه‌وه‌ لاقێكی لەدەست دا. شایانی باسه‌، ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری تووشی ئەو ڕووداوە بووە و لە ناوەندە دەرمانییەکان چارەسەریی پزیشکی بۆ کراوە.