کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی وزه‌خانه‌ی ڕامین

اعتصاب و تجمع کارگران نیروگاه رامین

سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی وزه‌خانه‌ی ڕامین بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌ حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی ناڕازیی له‌ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری، دواخرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، كێشه‌ی بیمه‌كانیان و هه‌روه‌ها نادیاربوونی بارودۆخی دانه‌وه‌ی وامه‌كانیان ناڕازیین. ئه‌م كرێكارانه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی وزه‌ وه‌ك كارفه‌رمای شیركه‌ت چلۆن پێوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ به‌شی به‌رهه‌مهێنان مۆدیرییه‌ت ده‌كات كه‌ كرێكاره‌كان زه‌ره‌ر ده‌بینن، به‌ جۆرێك كه‌ ساڵی ٩٧ شیركه‌ته‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان به‌هۆی كه‌مبوونی بودجه‌، كارانه‌ و حه‌قی مه‌سكه‌نیان لابردووه‌ و تا به‌ جێگه‌ی ئه‌مانه‌ “حه‌قی بۆن” زیاد بكه‌ن.