كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕۆژمۆزدی مه‌شهه‌د، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به بێكاربوونیان و پشتیوانی نه‌كرانیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین ده‌ست نووسراوه به ناوه‌ڕۆكی “شۆڕشی برسییه‌كان له‌ڕێ دایه”، سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌رانیان و بێكاربوونیان له‌م بارودۆخه قه‌یراناوییه ئێستادا، ڕایانگه‌یاندووه: له ئه‌گه‌ری سه‌رنج نه‌دانی ده‌وڵه‌ت به خواسته‌كانیان، ده‌ست ده‌ده‌نه كۆبوونه‌وه‌ی به‌ربڵاوتر.