ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی په‌یمانی واحیدی ئۆتۆبووسڕانی شاره‌داریی ئابادان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌ز، بۆ دووهه‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م سازمانه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی هۆكاری ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان بۆ سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسانی شاره‌داریی به بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌رانیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه وه‌ك شۆفیر و كرێكاری به‌شی ته‌عمیراتی مۆتۆری و ستادی له دامه‌زراوه‌ی ئۆتۆبووسڕانی ئابادان كار ده‌كه‌ن. شایانی باسه، سه‌رجه‌م كرێكارانی شاره‌داریی ئابادان ماوه‌ی چه‌ندین مانگه كه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌وانی به‌دواوه بووه.