كۆمه‌ڵێك له لاوانی خوازیاری كار له بێهبه‌هان و شووشته‌ر، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌ز، به به‌ڕێوه‌بردنی دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیا له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی بێكاری لهمشارانه، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لاوانی خوازیاری كار له شووشته‌ر بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌به‌رامبه‌ر شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی خومه‌ینی ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه و ڕێگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی هاتووچۆی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌یان به‌ستووه. هه‌روه‌ها لاوانی خوازیاری كار له بێهبه‌هان وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر پاڵاوگه‌ی “بیدبۆله‌ندی ٢” له نزیك شاری بێهبه‌هان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، هێزه تایبه‌ته‌كانی ڕژیم له‌به‌رامبه‌ر ناڕازییان ریزیان به‌ستووه.