به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە بیانووی بەدواداچوون بۆ بکەرانی کوشتنی “مۆحسین فەخریزادە”، شاری بانەیان بە تەواوی میلیتاریزە کردووە و بە شێوەی بەربڵاو دهستیان كردووه به دهستبهسهر كردنی هاووڵاتییان.
بە پێی ئهم ڕاپۆرته، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٩ سەرماوەز، شاری بانە لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران، ئەرتەش و هێزی ئینتزامییەوە بە تەواوی میلیتاریزە کراوە و سەرجەم ڕێگاکانی هاتن و دەرچوون لە شار کۆنترۆڵ كراون و دەست كراوه بە پشکنین و لێپێچینەوەی له هاووڵاتییان. شایانی باسه، هاوکات لەگەڵ میلیتاریزە كردنی ئهمشاره، هێڵەکانی تەلەفۆن و ئینتێرنێت پچڕاون و هێزە چەکدارەکان بە چەکی قورس و سووکەوە لە سەرانسەری شاردا بڵاوەیان پێ کراوە. بهوتهی شایهت حاڵان، هێزە تایبەتەکانی سپای پاسداران لە ڕۆژی یەکشەممەوە هاتوونەتە ناو بانە و ماڵی زیاتر لە ٣٠ هاووڵاتیی دانیشتووی ئەم شارەیان پشکنیوە. جێگهی ئاماژهیه، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ هاووڵاتیی دەستبەسەر کراون، بەڵام تا ئێستا ناوی ئەم دەستبەسەر کراوانە نهزاندراوه. جێگهی وهبیرهێنانهوهیه، ڕۆژی هەینی ٧ی سەرماوەز، “مۆحسین فەخریزادە مهابادی”، یەکێک لە کەسایەتییە باڵاکانی پرۆگرامی ئهتۆمی ئێران، لە ناوچەی “ئابسەرد”ی دەماوەند لە نزیک شاری تاران تیرۆر کرا و بەرپرسانی ئێران، ئیسرائیلیان وەک بکەری ئەم تیرۆرە تۆمەتبار کردووە.