ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دوابەدوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان خەڵک لەدژی بێ مافی و نادادپەروەریی لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیانی هەرێمی کوردستان، خەڵکی شێلادزێش لە پارێزگای دهۆک و دووكان له پارێزگای سلێمانی هاتوونه‌ته سەر شەقامەکان.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لە ڕۆژی ٢ی ئەم مانگەوە خەڵکی هەرێمی کوردستان، لەدژی گەندەڵی، دۆخی ناله‌باری ژیان، بێ مافی و سیستەمی نادادپەروەرانەی حکومەتی هەرێم، هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان. پێویسته بوترێ كه سەرەتا ئاگری ئەم خۆپیشاندانانە لەناو کۆڵانەکانی سلێمانییەوە داگیرسا و بەرەو هەموو پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان تەشەنە سه‌ندووه. دوا بەدوای دەستپێکردنی خۆپیشاندان لە شار و ناوچەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان، شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک، شارەدێی “شێڵادزێ” له پارێزگای دهۆک و دووكان له پارێزگای سلێمانیش گرتووه‌ته‌وه. به پێی دوایین زانیارییه‌كان تا ئێستا ٧ كه‌س له خۆپیشانده‌ران و ئه‌فسه‌رێكی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراون و به ده‌یان كه‌سیش بریندار و ژماره‌یه‌كیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.