کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

په‌روه‌نده‌ی كوشتاری ٦٧، جه‌نایه‌ت دژبه‌ مرۆڤایه‌تی

Noghrehkar 4

لهسهرووبهندیڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤدا، گرووپێك لهكارناسانی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان هۆشداریان بهڕژیم دا كهپێشێلكاریی مافی مرۆڤی پێشوو و درێژهداری ئهم ڕژیمهسهبارهت بهپهروهندهی كوشتنی بهندكراوان لههاوینی ساڵی ١٣٦٧ی ههتاوی، دهتوانێ جهنایهت دژبهمرۆڤایهتی بهحیساب بێت و ئهگهر ئهم پێشێلكاریانهدرێژه‌‌یان بێت، داوای لێكۆڵینهوهی نێونهتهوهیی دهكهن. پاشانڕێكخراوی لێبوردنی نێونهتهوهیی، ڕۆژی چوارشهممه١٩ی مانگی سهرماوهز، لهڕێگهی ڕاگهیهندراوێكهوههۆشداری ئهم گرووپهلهكارناسانی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكانی بهڕژیمی كۆماری ئیسلامی سهبارهت بهپێشێلكردنی مافی مرۆڤ و پهروهندهی كوشتاری بهندكراوان لههاوینی ساڵی ٦٧ی ههتاویی، ههوڵێكی بێ وێنهو خاڵێكی وهرچهرخان لهسێ دهیه خهبات بۆ كۆتایی هێنان بهم جهنایهتانه، پێناسهكرد.

٣٢ ساڵ لهمهوبهر لههاوینی ساڵی ١٣٦٧ی ههتاوی دا، ڕژیمی ئیسلامی پاش قهبووڵ كردنی بڕیارنامهی ٥٩٨ی شۆرای ئهمنییهت و ئاگربهست لهشهڕی كۆنهپهرستانهی نێوان ئێران و عێراق و نۆشینی جامی ژههر، دهستی دایهجهنایهتێكی خۆفناك كههێستاش ئاسهوار و بهڵگهو نهوتراوهكانی، تهوهری كاری لێكۆڵهرانهبۆ پێكهێنانی بیرێكی مێژوویی. پێكهێنانی بیرێكی مێژوویی بۆ ئهوهیكهئهم جهنایاتهلهبیر نهچنهوهو بابهتی دادخوازی مهیسهر بێت. لهو سهردهمهدا، خومهینی و ڕاوێژكارانی سهرهكیی واتهڕهفسهنجانی، خامنهیی و حهسهن ڕووحانی، كهپاش شكستی سهرشۆڕانهی ڕژیم لهشهڕی كۆنهپهرستانهلهگهڵ عێراق، نیگهرانی پهرهسهندنی ناڕهزایهتیی كرێكاران و خهڵكی ئێران بوون، بهئامانجی چاوترسێن كردنی جهماوهری وهگیان هاتوو لهشهڕ و فهلاكهتی ئابووری، بۆ كوشتنی بهندكراوان بهرنامهیان داڕشت. پڕۆژهی قهتڵوعام و كوشتنی بهندكراوانی سیاسی لهزیندانهكانی ئێران پاش نۆشینی جامی ژههر و بهفهرمانی خومهینی دهستپێكرد. پهیوهندیی زیندانهسه‌‌رهكییهكانی ئێران لهگهڵ دهرهوهبهیهكجاری پچڕا و لهماوهی دوو مانگدا جهنایهتێك ئهنجام درا كهبزووتنهوهی دادخوازی تا بهئهمڕۆ، داغی نهنگی ئهم جهنایهتهی لهناوچاوانی كۆماری ئیسلامی داوه‌.

بهفهرمانی خومهینی، ههیئهتێكی تایبهت، كهدواتر بهههیئهتی مهرگ ناوبانگی دهركرد، بوون بهبهرپرسی جێبهجێ كردنی پڕۆژهی كوشتنی بهندكراوانی سیاسی. لهم ڕۆژانهدا دهزگای كوشتاری ڕژیمی ئیسلامی، ههزاران بهندكراوی بهئاراستهی جۆراوجۆری سیاسییهوه،كوشت. “مۆنتهزێری، لهكتێبی بیرهوهرییهكانی خۆیدا بهپێی ئهو ڕاپۆرتانهی كهبهدهستی گهیشتبوون، ژمارهی بهندكراوانی قوربانیی٢ ههزار و ٨٠٠ تا ٣ ههزار و ٨٠٠ كهس بهرئاورد كردووهو بهپێی هێندێك لهڕاپۆرتهكانیش ٥ تا ٦ ههزار مرۆڤی خهباتكار لهم جهنایهته خۆفناكهدا گیانیان بهخاتری خۆڕاگری و بیروباوهڕیان لهدهست دا. پاش ئهنجام دانی ئهم جهنایهته، ڕژیم جهستهی بێ گیانی ههزاران كهس لهم قوربانیانهی لهگۆڕهبهكۆمهڵهكانی خاوهراندا ناشت.

لهسهردهمی كوشتاری خوێناویی ساڵی ٦٧دا، دهوڵهتانی ئۆرووپایی و ئهمریكا و كارناسانی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نهتهوه‌‌ یهكگرتووهكان نهتهنیا بهنیسبهت ئهم كوشتارهدهستیان نهدایهناڕهزایهتی، بهڵكوو بهشێوهی نهێنی مۆری تهئیدیان لهسهر دا. میدیاكانی بهناو ئازادی هێزهئیمپریالیستهكان، لهئهنقهست، كوشتاری ههزاران كهس لهبهندكراوانی سیاسییان داپۆشی. دهوڵهتانی ڕۆژئاوا، ئهم داكۆكیكارانهی درۆیینی مافی مرۆڤ، كهسیاسهتی یارمهتی گهیاندنی بهسهقامگیربوونی ڕژیمی ئیسلامییان گرتبووهبهر، دهستی سهرانی ڕژیمیان بۆ ئهنجام دانی ئهمجۆرهجهنایهتهئاواڵههێشتهوه‌. ئهوان پاش ناچار كردنی سهرانی ڕژیم بهقهبووڵ كردنی شكست لهشهڕی نێوان ئێران  و عێراق و نۆشینی جامی ژههر، ئهو چرا سهوزهیان پێدان كهبۆ ڕێگری لهئاخێزی شۆڕشگێڕانهو ئهمن كردنی ئێران بۆ چهوساندنهوهو تاڵانكاریی سهرمایهداریی جیهانی، دهتوانن دهست بدهنهههمووجۆرهجهنایهتێك. ههربۆیهڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان، كهكلووپی نێونهتهوهیی دهوڵهتانی سهرمایهدارییه، بهنیسبهت ئهم جهنایهتهبێدهنگیی گرتهبهر و بهشێوهی شاراوهمۆری تهئیدی لهسهر دا.

لهئێستادا، لهسهرووبهندیڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ، گرووپێك لهكارناسانی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان سهبارهت بهپهروهندهی كوشتاری بهندكراوان لههاوینی ساڵی ٦٧ی ههتاوی هۆشداریان بهڕژیمی كۆماری ئیسلامی داوهو ئهم كردهوهیهیان جهنایهت دژبهمرۆڤایهتی پێناسهكردووهو لهم پهیوهندهدا نامهیهكی ناڕهزایهتییان بۆ ڕژیمی ئیسلامی ناردووه‌. بێگومان ئهمهئاكامی لاوهكیی بزووتنهوهی دادخوازیی خهڵكی ئازادیخوازی ئێران دژبهجهنایهتهكانی كۆماری ئیسلامییه، بزووتنهوهیهك كهلهماوهی ساڵانی ڕابردوودا بههێزتر بووه‌. ههر ئهوهیكهپهروهندهی كوشتاری بهندكراوانی سیاسی لههاوینی ساڵی ١٣٦٧ وهك جهنایهتێك لهدژی مرۆڤایهتی كهوتووهتهبهر سهرهنجی گرووپێك لهكارناسانی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان، نیشانهی ئهوهیهكهئهم ڕێكخراوهش لهوهزیاتر ناتوانێ سهرپۆش لهسهر ئهم جهنایهتهدژهمرۆییهی ڕژیمی ئیسلامی دابنێت و ئهوهش بێگوماندهستكهوتی بزووتنهوهی دادخوازییه‌. تۆمار كردنی كوشتاری بهندكراوانی سیاسی وهك جهنایهتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دژبهمرۆڤایهتی، دووپات بوونهوهكهی لهئاستی جیهاندا دژوار دهكاتهوه‌. بهڵام بزووتنهوهی دادخوازی دژبهجهنایهتهكانی كۆماری ئیسلامی یهك زهروورهتهو پێویستهدرێژهی بێت. بزووتنهوهی دایكانی خاوهران، سهرهڕای گوشاری بهردهوامی سهركوت، بهڕێوهچوونی ساڵانهی ڕێزگرتن لهقوربانییانی ئهم كارهساته، كار و چالاكیی  و لێكۆڵینهوهبۆ  ڕوون كردنهوهی پانتایی نهناسراوی ئهم كارهساته، بهڕێوهبردنی دادگای سهمبۆلیك،  ئاكسیۆن و كهمپهینی تهبلیغی لهساڵوهگهڕی ئهم جهنایهته، ههر ههمووی پێویستهتا پڕۆسهی ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانهی كۆماری ئیسلامی درێژهی بێت. تا كاتێك كهكۆماری ئیسلامی نهڕووخێندرێ، نابێ چاوهڕوانی دادخوازی بین، كهوابوو پێویستهئهم بزووتنهوهیهش لهگهڵ بزووتنهوهی كرێكاری و باقی بزووتنهوهكۆمهڵایهتی و ناڕهزایهتییهكان، پهیوهند بدرێت. كارناسانی ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان لهنامهكهی ئهم دوایانهی خۆیان بۆ سهرانی كۆماری ئیسلامی، تهئكیدیان كردووهكهشاردنهوهی بێبهزهیانهی قوربانییانتا كاتی ڕوون بوونهوهی چارهنووس و شوێنی ناشتنییانبهردهوام درێژهی دهبێت. بێگومان، تهنیا بزووتنهوهی دادخوازی و پهیوهندیی لهگهڵ باقیی بزووتنهوهپێشڕهوهكۆمهڵایهتییهكان دهتوانێ بهمجۆرهگوشارانه،بواری كردهوهیی ببهخشێت و ڕێگری لهوهبكات كهپهروهندهی كوشتاری بهندكراوانی سیاسی لهساڵی ٦٧ی ههتاوی ببێتهبابهتی دامركاندنی گرژی و كێشمهكێشی ڕژیم لهسهر بهرنامهی ههستهیی و سیاسهتهناوچهییهكانی لهگهڵ دهوڵهتهسهرمایهدارییهكانی ڕۆژئاوا.