کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی په‌یمانی پڕۆژه‌ی كه‌مه‌ربه‌ند سه‌وزی ئه‌هواز

كرێكارانی په‌یمانی پڕۆژه‌ی كه‌مه‌ربه‌ند سه‌وزی ئه‌هواز، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی سه‌رماوه‌ز، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ دواخرانی مۆتاڵباته‌كانیان و بیلاته‌كلیفی بارودۆخی كاریان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی په‌یمانی پڕۆژه‌ی كه‌مه‌ربه‌ند سه‌وزی ئه‌هواز كه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی پووشپه‌ڕه‌وه‌ بێكار كراون، باسیان له‌ بیلاته‌كلیفی خۆیان كردووه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر كار و قه‌راردادیان له‌گه‌ڵ كارفه‌رما به‌ستووه‌، به‌ڵام هێشتا ده‌ست به‌كار نه‌بوون و هه‌روا بیلاته‌كلیفن. ده‌شڵێن: قه‌راردادی سه‌رجه‌م كرێكارانی بێكار كراوی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌، به‌دوای تێپه‌ڕبوونی پێنج مانگ له‌ ڕێكه‌وتی ٨ی سه‌رماوه‌زه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌كساڵ تازه‌ كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هه‌روا بێكارن و ده‌ست به‌كار نه‌بوونه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌، جگه‌ له‌مانه‌ هه‌تا ئێستا بڕی‌ بڕی ٢ مانگ حه‌قده‌ست  و ٤ مانگ حه‌قی بیمه‌ی دواخراویان كه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌.