کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی یاسووج

تجمع کارگران شهرداری یاسوج

كرێكارانی شاره‌داریی یاسووج ڕۆژی چواشه‌ممه‌ ١٩ی سه‌رماوه‌ز، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ به‌شێوه‌ی په‌یمانی كار ده‌كه‌ن و لایه‌نی قه‌رارداد له‌گه‌ڵ شیركه‌تێكی خسووسین، چوار تا پێنج مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه‌ كه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، بڕی چه‌ندین مانگ مه‌زایای كاریشیان دواخراوه‌. ده‌شڵێن: به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، ده‌فته‌رچه‌كانیان تازه‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و له‌ خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی بێبه‌شن.