له ئه‌نجامی چه‌ند ڕووداوی جیاجیا له ئۆستانه‌كانی كوردستان، فارس و تاران، ٨ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی پێویست له شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون و به سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌مه ڕووداودا، سێ كرێكاری كارگه‌یه‌كی سه‌نعه‌تی له ناوچه‌ی “تخت بیجار”ی ئۆستانی كوردستان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسوولی هه‌واگاز، به سه‌ختی برینداربوون. له دووهه‌م ڕووداودا، سێ كرێكاری كارخانه‌ی قه‌ندی پارس كوار له ئۆستانی فارس، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دیگی هۆڵم تووشی سووتان بوون. هه‌روه‌ها دوو كرێكار به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی سیله‌ندری گازی مایع له شه‌قامی “كارگر جنوبی” تاران به سه‌ختی برینداربوون.