به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری له ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی سەر بە شاری پاوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بریندار بوون.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٨ سەرماوەز، هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود بۆسەیان بۆ کاروانێک لە کۆڵبەران داخستووە و بە شێوەی راستەوخۆ تەقەیان لەم کاروانە کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا كۆڵبه‌رێك به ناوی “ئه‌میر ئیلاهییه” خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی بریندار بووە. لە لایکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٥ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “ئومید ئەحمەدی” لە ناوچە سنوورییه‌کانی نەوسوود كه‌وته به‌ر ده‌سترێژی هێزه‌كانی ڕژیم و بە سەختی بریندار ببوو.