ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه “سالار و سامان غەزاڵی”، دانیشتووی ئاوایی بیرم سەر بە شاری مەهاباد و له چالاکانی مەدەنی ئەو شارە، دوای ٧٥ڕۆژ لێپرسینەوە لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ، ڕەوانەی زیندانی ناوه‌ندی مه‌هاباد کران.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئەم دوو چالاکە مه‌ده‌نییه ڕێکەوتی ٢٦ی خەرمانانی ئه‌مساڵ بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی مەهاباده‌وه دەستبەسەر و دواتر گوزاترابوونه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ. شایانی باسه، ناوبراوان لە ماوەی دەستبەسەر كرانیاندا له مافی پێوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەكه‌یان بێبه‌ش بوون و سامان غەزاڵی بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی لەئاست نادیاربوونی چارەنووسی مانی لە خواردن گرتبوو.