كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی قه‌تاری شاریی ئه‌هواز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ١٥ تا ١٧ مانگ مۆتاڵبهی دواخراویان، له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، نزیكه‌ی ٢٠٠ كرێكار له به‌شی حه‌راسه‌ت، ئه‌نبار و ته‌ئسیساتی قه‌تاری شاریی ئه‌هواز كار ده‌كه‌ن كه سه‌رجه‌م ١٥ تا ١٧ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه كه هه‌تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: له دوایین كۆبوونه‌وه‌یاندا، شوڕای ته‌ئمینی ئۆستان له ڕێگه‌ی فهرمانێكهوه به په‌یمانكاری ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی ڕایگه‌یاندبوو كه ده‌بێ حقووقی دواخراوی كرێكاران په‌رداخت بكات، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك به مه‌به‌ستی په‌رداخت كردنی مۆتاڵباته‌كانیان هه‌ڵنه‌گیراوه. كرێكارانی ناڕازیی ده‌شڵێن: دوایین حه‌قده‌ستێك كه پێیان دراوه سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر بووه و له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا هیچ پاره‌یه‌كی دیكه‌یان پێ نه‌دراوه.