ژماره‌یه‌ك له خانه‌نشین كراوانی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی نیشتمانی “هۆما”، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی یاسای یه‌كسان كردنی حقووقه‌كانیان له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی شاغڵ، له به‌رامبه‌ر بینای ناوه‌ندی ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ده‌ڵێن: هه‌یئه‌ت مۆدیرهی هۆما ڕێكه‌وتی ١٠ی گه‌ڵارێزان به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنێك ڕوو له خانه‌نشین كراوان و مووچه‌خۆرانی ئه‌م شیركه‌ته، به‌دوای ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شیركه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كسان كردنی حقووقی خانه‌نشین كراوان له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی شاغڵ، ڕایگه‌یاندبوو كه بڕیاره هه‌یئه‌تێك له كارناسان به مه‌به‌ستی ته‌رخان كردنی بودجه، ته‌رحێكی كارناسانه ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت بكه‌ن. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له مانگێك له‌م بڕیاره هه‌تا ئێستا هه‌نگاوێك به‌م ئاڕاسته‌یه هه‌ڵنه‌گیراوه. شایانی باسه، ژماره‌ی خانه‌نشین كراوانی شیركه‌تی هۆما ده‌گاته ١٠ هه‌زار كه‌س و ئه‌م خانه‌نشین كراوانه هه‌روه‌ك خانه‌نشین كراوانی دیكه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی دواخرانی حقووق، موسته‌مه‌ڕی و یه‌كسان نه‌كردنی حقووقه‌كانیان به‌ره‌وڕوون و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌م مه‌به‌سته چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بووه.