كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی مۆخابه‌راتی ڕووستایی سه‌رتاسه‌ری ئێران، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌ز، به چوون بۆ تاران له ناه‌زایه‌تیی به به‌كرده‌وه دره‌نه‌هێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، له به‌رامبه‌ر شیركه‌تی مۆخابه‌راتی ئۆستانی تاران ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان ده‌ڵێن: به سه‌رنج دان به ڕه‌شنووسی ١٧ی خه‌رمانان كه له كۆمیسیۆنی سه‌نایع و مه‌عادنی مه‌جلیس واژۆ كراوه، بڕیاربوو پێداچوونه‌وه به گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان سه‌باره‌ت به كارمه‌ندانی مۆخابه‌راتی ڕووستایی بكرێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له دوو مانگ به‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره، هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك به‌م ئاڕاسته‌یه هه‌ڵنه‌گیراوه.