سه‌رله به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌ز، ژماره‌یه‌ك له فێركارانی ناوه‌نده‌كانی شۆفیری له تاران له ناڕه‌زایه‌تیی به بێكاربوونیان و بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌رانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، گرتنه‌به‌ری ئاسته‌نگییه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ویرووسی كۆرۆنا پێویسته، به‌ڵام هه‌ندێ له پیشه‌كان كه له‌ژێر كاریگه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا چالاكییه‌كانیان به‌رته‌سك بووه‌ته‌وه، پێویستی زیاتریان به پشتیوانی هه‌یه. ده‌شڵێن: خوانی بنه‌ماڵه‌كان ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ چكۆله‌تر ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان داناوه. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه: پیشه‌ی فێركارانی ناوه‌نده‌كانی شۆفیری له زومره‌ی ئه‌و كارانه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئاسته‌نگییه‌كی زۆر له‌وانه نه‌بوونی بیمه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی به‌ره‌وڕووه.