ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە گوندی “گمیچی” لە نێوان ورمێ و تەورێز دوو هاووڵاتیی گیانیان لەدەست داوە و زیانێکی زۆری ماددیشی لێکەوتووەتەوە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوە کە له نێوان دوو ماشێنی هەڵگری سووتەمەنی ڕوویداوه و هه‌ر دوو ماشێنه‌كه ئاگرییان گرتووە، دوو کەس لە سەرنشینانی ماشێنه‌كان گیانیان لەدەست داوه و زیانێكی زۆری مادیشی به‌دواوه بووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان و خراپی و ناستانداردبوونی ڕێگاوبانەکان لە ئێران و بەتایبەت کوردستان، ساڵانە به سه‌دان کەس به ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یاخود بریندار و كه‌مئه‌ندام ده‌بن.