کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نادیاربوونی چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری سنه‌

نادیاربوونی چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری سنه‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییەکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری شاری سنە كه‌ لە لایەن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر كراوه‌، چارەنووسی نادیارە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەز، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لاوێکی خەڵکی گوندی نزاز سەر بە شارۆچکەی سیروانیان بە ناوی “سادق فەتحی” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە. شایانی باسه‌، “سادق فەتحی” بەبێ ئەوەی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی پێ نیشان بدرێت لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای تێپەڕینی پێنج ڕۆژ به‌سه‌ر دەستبەسەر کرانی، سه‌ره‌ڕای بەدواداچوونی به‌رده‌وامی بنەماڵەکەی،هیچ زانیارییه‌ك له‌ چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌.