کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئێعدامی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ناوه‌ندی مه‌هاباد

ئێعدامی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ناوه‌ندی مه‌هاباد

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حوکمی سێدارەی لاوێکی خەڵکی شاری مەهاباد کە بە تۆمەتی “کوشتنی به‌ ئەنقەست” بەسەریدا سەپابوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی سەرماوەز، حوکمی ئێعدامی “کەماڵ ئەسغەری”، لە زیندانی ناوەندیی مه‌هاباد به‌كرده‌وه‌ ده‌رهات. “کەماڵ ئەسغەری” لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەی بە ناوەکانی “دانیال دیوانی ئازەر و دانیال زەینەلعابدین” ڕێکەوتی ٣١ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٦ هاووڕێیەکی دیکەی خۆیان بە ناوی “سادق بەرمەکی” تەمەن ١٩ ساڵیان كوشتبوو‌. ئەو سێ هاووڵاتییە دواتر لە لایەن دادگای تاوانەکانی یەکەی مەهاباد حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپا و حوکمەکەیان لە لایەن لقی ٣٧ی دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتڕاست کرابوویه‌وه‌.